قامشلۆ.. تورکیا بارەگایەكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان كە سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دەكاتە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بارەگایەکی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكرد.
ئەندامێکی ئاسایش لە نویك شوێنی بۆردوومانەكە بە پەیامنێرێکی نۆرس پرێسی راگەیاند، “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بارەگایەکی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانی لە ناوەڕاستی قامشلۆ بۆردومانكرد، كە زیانەكانی تەنها ماددی بوو”
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، “سوپای داگیرکەری تورکیای فاشیست، لە ڕێگەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانییەوە، ناوەندی هێزەکانمانی لە شاری قامشلۆ کردە ئامانج، و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی و برینداربوونی لێ نەكەوتەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو بۆردوومانانە ” ئامانج لێی سەرقاڵکردنی هێزەكانی ئاسایشە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان وبۆ تێكدانی سەقامگیریر ناوچەكەیە.”
ئەوە دووەم بەئامانجگرتنە ئەم هەفتەیەدا، دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی “تورکیا” شاری قامشلۆی بۆردومانكرد، زیانی گیانی لێ كەوتەوە.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بە هاوبەشی لەگەل هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش ئەنجامدەدەن، و ناوبەناو دەستگیرکردنی شانەکانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە ڕادەگەیەنن.