سەرۆککۆماری نوێی ئێران بۆ كابینەكەی متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا

هەولێر – پرێس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە،، کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە متمانەی پێدرا، و تیایدا 19 وەزیر توانییان متمانەی زۆرینەى پەرلەمانتاران بەدەستبهێنن.

دانیشتنەکەی پەرلەمانى ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد باقر قاڵیباف و بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان و 285 پەرلەمانتار لە کۆی 290 ئەندام دەستیپێکرد.

مەسعود پزیشکیان لە گۆتارێکدا رایگەیاند، کابینەکەی سیمبوڵی یەکگرتوویی و رێککەوتنە لەگەڵ هەموو لایەنەکان و جەختی لەوەکردەوە، وەزیرەکان بە راوێژ لەگەل عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کراون.

لیستی ناوی وەزیرانی کابینەکەی مەسعود پزیشکیان:

  • وەزیری پەروەردە: عەلیرەزا کازمی
  • وەزیری پەیوەندییەکان: ستار هاشمی
  • وەزیری ئیتڵاعات: ئیسماعیل خەتیب
  • وەزیری ئابووری: عەبدولناسر هیممەتی
  • وەزیری دەرەوە: عەباس عێراقچی
  • وەزیری تەندروستی: محەمەد رەزا زەفەرقەندی
  • وەزیری کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی: ئەحمەد میدری
  • وەزیری کشتوکاڵ: غوڵامڕەزا نوری
  • وەزیری داد: ئەمین حسێن رەحیمی
  • وەزیری بەرگریی و هێزەچەکدارەکان: عەزیز نەسیرزادە
  • وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان: فەرزانە سادق
  • وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا: حوسێن سیمایی
  • وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی: عەباس ساڵحی
  • وەزیری ناوخۆ: ئەسکەندەر موئمینی
  • وەزیری پیشەسازیی و بازرگانی: محەمەد ئەتابەک
  • وەزیری میراتی کولتوور و گەشتوگوزار: رەزا ساڵحی ئەمیری
  • وەزیری نەوت: موحسین پاکنەژاد
  • وەزیری وزە: عەباس عەلی ئابادی
  • وەزیری وەرزش و لاوان: ئەحمەد دونیامالی