میلیشیاكانی توركیا دەیان بریكاری كشتوكاڵی لە خەڵكی عەفرین وەردەگرنەوە
عەفرین – نوۆس پرێس
سەرچاوە ناوخۆییەکان و فەرمانبەرانی سەر بە میلیشیاكانی توركیا لە “عەفرین” داگیركراو رایانگەیاند، نوسینگەی ئابووریی سەر بەو میلیشیایە لە عەفرین، پێش دەستپێکردنی دوورینەوەی زەیتوون بە نزیکەی دوو مانگ، بەدەیان بریكاری خاوەن زەویە کشتوکاڵییەكانیان هەڵوەشاندرتەوە، كە بریكاری هەزاران دار زایتوونیان دەكرد.
میلیشیاكە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دەستیكرد بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بریكارانە كردووە، کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرین پەسەندکرابوون، و تا ئێستا نزیکەی ١٧ هەزار دار زەیتونیان لەخۆگرتووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، مەبەست لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بریكارانە ئەوەیە، كە میلیشیاكان دەیانەوێت ئەو دار زەیتونانە بكەنە مولكی نوسینگەی ئابووری سەر بە خۆیانەوە، تا خۆیان بازرگانی پێ بكەن.
هەروەها بڕیارەکە زیانی بە بریكاری خاوەن زەویەکان گەیاندوە، كە بەدرێژایی ساڵ كاریانكردووە لەو زەویانە.
هەندێک کەس لە عەفرین سکاڵایان لەو ئەنجومەنە کردووە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکان لەلایەن خودی ئەنجوومەنەكەوە هەڕەشەیان لێكراوە.