ئەنجوومەنی سەربازی مونبج شكستی هەوڵێكی دزەکردن میلیشیاكانی ئەنقەرە ڕادەگەیەنێت
مونبج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی سەربازی مونبج ڕایگەیاند، هەوڵی دزەکردنی ژمارەیەك چەكداری میلیشیاكانی سەر بە “توركیا”یان شكست پێهێناوە لە گوندەواری “موبنج”ی رۆژهەڵاتی سوریا.
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە هێزەكانی “هەسەدە” شكستیان بە هەوڵێکی دزەپێکردنی “شکستخواردوو”ی میلیشیاكانی توركیا، هێناوە لە گوندی موحسنلی لە گوندەواری باکووری مونبج.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای دزەکردنەکە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی “مونبج”ی سەر بە “هەسەدە” و میلیشیاكانی سەر بە توركیا ڕوویدا، کە بووە هۆی کوژرانی ئەندامێكی میلیشیاكە و برینداربوونی ژمارەیەكیان”
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵە شكستخواردووەكە لە بەرە بەیان دەستیپێکرد، هاوکات سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیش بۆردوومانی گوندەكەیان دەكرد.