وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق: ئەگەر چارەسەری كەمپی هۆڵ نەکرێت هەڕەشەکەی لە ساڵی 2014 زیاتر دەبێت
هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، سەبارەت بە كەمپی هۆل كە دەكەوێتە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، و خێزانەكانی داعش لەخۆوەدەگرێت دەڵێت، ئەو كەمپە بووە بە شوێنێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی داعش، و ئەگەر چار نەکرێت، هەڕەشەکەی لە ساڵی 2014 زیاتر دەبێت،
لە كەمپی هۆل نزیکەی 50 هەزار ئافرەت و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعش هەن، و بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، چەندین جارە هۆشیاری بدات كە ئەو كەمپە بۆتە وەك بۆمبه ته‌وقیتكراو، و دەبێت بەزووترین كات وڵاتان هاوڵاتییەكانیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان
لەمبارەیەوە سەعید جیاشی، ڕاوێژكار لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا چوار ھەزار و 390 هاووڵاتی عێراقی لە كەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە و نزیكەی 20 هەزاری دیکە ماون، گوتیشی، حکوومەتی عێراق دیدگایەکی جیاوازی هەیە لە وڵاتانی دیکە، چونكە ھەوڵ دەدات ئەو خێزانانە ھاوشێوەی پێشوو ژیانێكی ئاساییان ھەبێت و بیانگەڕێنێتەوە ناو كۆمەڵگە.
لەلای خۆیەوە كەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەڵێت: کەمپی هۆل بووە بە شوێنێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی داعش و ئەگەر چارە نەکرێت، هەڕەشەکەی لە ساڵی 2014 زیاتر دەبێت. ئاماژەی بەوەش دا “عێراق یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ڕێكخراوه‌كان كار بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه تهوقیتكراوهکەی كه‌مپی هۆل ده‌كات”.
نووری راشیگەیاند: 11 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له دووباره شیاندنه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كانی كه‌مپی هۆل له كه‌مپی جه‌دعه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه كراونه‌ته‌وه، ئه‌نجامێكی دڵخۆشهری هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی عێراقییه گه‌ڕاوه‌كانی كه‌مپی هۆلی رادهگهیاندووە. ئەو ئاوارانەی لەپاش وردبینیى دۆسیەکانیان لەلایەن لیژنەیەکى ئەمنیى عێراقییەوە، دەبرێنە کەمپى جەدعە لە نەینەوا، بە مەبەستى شیاندنەوەیان بەر لە گەڕاندنەوەیان بۆ زێدى پێشووى خۆیان.