نزیکەی هەفتەیەکە سەنتەری شۆردنی گورچیلە لە شاری حەسەکە وەستاوە

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە شاری حەسەکە ڕایگەیاند، دوای هەفتەیەک لە داخستنی، بڕیارە سبەی چوارشەممە، سەنتەری شۆردنی گورچیلە بگەڕێتەوە.

سەنتەری شۆردنی گورچیلە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حکومەتی دیمەشقە، سەنتەرەکەش دەکەوێتە ناو نەخۆشخانەی شەعب، کە لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بەڕێوەدەبرێت.

وەستانی ئەو سەنتەرە بەهۆی لەكاركەوتنی فلتەری ئاوبوو کە لە پرۆسەی شۆردندا بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەی کەمیی هەندێک کەرەستە پسیشكی بوونە هۆی وەستانی بۆ ماوەی هەفتەیك.

نزیکەی 150 نەخۆش سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، بە تێکڕا ڕۆژانە 28 جار شوشتن.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە