دوای ڕۆژێک لە کردنەوەی.. بۆردوومانەكان دەروازەی ئەبوو زندیین لە گوندەواری حەلەب دادەخات
حەلەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بۆردومانێکی نەناسراو كرایە سەر دەروازەی ئەبوو زندیین لە گوندەواری حەلەب، ئەو دەروازەی ناوچەکانی میلیشیاكانی توركیا وحكومەتی دیمەشق لێك جیادەكاتەوە.
دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە کردنەوەی دووبارە دەروازەكە داخرا، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ناوچەی گرژیی و ناكۆكی بەخۆیەوە بینی بەهۆی خواستی ڕووسیا و تورکیا بۆ کردنەوەی ئەو دەروازەیە و ناڕازیبوونی بە شێك لە میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە.
سەرلەبەیانی دوێنێ، نۆرس پرێس هەواڵی كۆبوونەوەكی تورکیای لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو میلیشیانە بەڵاوكردەوە، و بڕیاری كردنەوەی ئەو دەروازەیاندا.