عێراق به‌درێژایی 600 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سووریا هێزه‌كانی خستۆته ئاماده‌باشییه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
بەهۆی گرژییەكانی شاری دێرەزوور و هێرشی حكومەتی دیمەشق و میلیشیاكانی ئێران بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات و لەترسی سەر هەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە، عێراق به‌درێژایی 600 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سووریا هێزه‌كانی خستۆته ئاماده‌باشییه‌وه و، هێزێكی زۆری بڵاو کردووەتەوە و كامێرا و خاڵی پشكنینه‌كانی زیاتر كردووه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووه “عێراق ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر باشتركردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كات، هه‌ر دزه‌كردنێك هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی كوشتن و ده‌ستگیركردن ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش تاوه‌ری چاودێری و دیواری كۆنكرێتی هه‌ن، فڕۆكه‌ش به‌رده‌وام چاودێریی ئاسمان و جموجۆڵه‌كانی سنوور ده‌كات، هاوكات هێزێكی زۆریش به‌درێژایی ئه‌و سنووره له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جێگیر كراون”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، یاسر وه‌تووت، له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سنووره‌كه‌مان پارێزراوه، به‌ڵام نابێت ئه‌و بارگرژییه‌ی له سووریا هه‌یه له‌به‌رچاو نه‌گرین، ئه‌وه‌ی له دێره‌زوور ڕووده‌دات كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌بێت.
هاوكات، جاسم محه‌مه‌د كاكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند “چاودێریی دۆخی سنوور و ڕووداوه‌كانی حه‌سه‌كهی رۆژئاوای كوردستان و باكووری ڕۆژئاوای سووریا ده‌كه‌ن. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا له ڕۆژئاواوه هاوسنووری نه‌ینه‌وایه، هێزێكی زۆری ئه‌منی جێگیر كراون. تائێستا هیچ گروپێكی چه‌كدار دزه‌یان نه‌كردووه و له به‌شی زۆری ئه‌و سنووره، كامێرای چاودێری و به‌ربه‌ستی ئه‌منی دانراون”.