هەلیکۆپتەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەر ئاسمانی حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان دەسوڕێنەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوو هەلیکۆپتەر کە پێدەچێت سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، ئەمڕۆ دووشەممە، بەسەر ئاسمانی شاری حەسەکە فڕین.
نۆرس پرێس وێنەی ئەو دوو هێلیکۆپتەرەی نیشاندا کە لە ئاسمانی حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان دەسوڕانەوە.
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕینی ئەو دوو هێلیکۆپتەرە “ئاساییە “
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە لەگەل هەلیکۆپتەرەکان ئۆتۆمبێلی سەربازیش لە ناوچەكە دەسوڕێتەوە.