شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو گروپی چەکدار رویدا کە یەکێکیان سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشقە

دەرعا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارۆچکەی مەحجە لە گوندەواری باکوری دەرعا لە باشووری سوریا، پێکدادان لەنێوان دوو گرووپی چەکدار ڕوویدا کە یەکێکیان سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشقە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجەییەكان، چەکدارە ناوخۆییەکانی ئەو شارە هێرشیان کردووەتە سەر لیژنە جەماوەرییەکانی سەر بە لقی ئەمنی سەربازیی هێزەکانی حکومەت.

لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا دوو ئەندامی لیژنە جەماوەرییەکان برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی شاری دەرعا، یەکێك لەی بریندارەكانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، ئەوی دیکەشیان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دانیشتوانی ناوچەکە چەندین جار سكاڵایان لە ئەندامانی لیژنە جەماوەرییەکان كردووە، كە پێشێلكارییان ئەنجامداوە، وەك “دزی و زەوتکردن و حاڵەتی بەئامانجکردنی بە ئەنقەست”.

هۆکاری ڕاستەوخۆی هێرشی گروپە چەکدارە ناوخۆییەکە بۆ سەر هێزەكانی كومەت تا ئێستا نەزاندراوە.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەممەد – داڕشتنەوەی: تەیسر محەممەد