هێرش كرایە سەر هێزوكانی سوریای دیموكرات لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و بازگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور ڕایگەیاند، ژمارەیەك چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە بازگەی “مەسعود” كرد لە دەروازەی شارۆچکەی زیبانی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکدادان لەنێوان هەردوولا دروستبووە. هێرشبەرەکان بەناچاری كشانەوە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و برینداری هەبێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشێكیدیكە لە شارۆچکەی سەبیحەی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، كرایە سەر بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات، و زیانەکانیش تەنها ماددی بوون.
لەنزیك رووباری فورات پێكدادان لەنێوان “هەسەدە” و میلیشیای دیفاع وەتەنی سەر بە حكومەتی دیمەشق رویدا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە