دوای دەستدرێژی كردن و کوشتنی پزیشکێک…مانگرتنی گشتی پزیشکان لە هیندستان دەستی پێكرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوای دەستدرێژی و کوشتنی پزیشكێك لە ٩ی ئاب، ئەمڕۆ شەممە، پزیشکان لە هیندستان، مانگرتنی گشتییان لە وڵات راگەیاند.
دۆزینەوەی تەرمی خوێناوی ئەو پزیشکە تەمەن ٣١ ساڵە لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی، ناڕەزایەتی لە سەرانسەری وڵات بەدوای خۆیدا هێنا.
پزیشکان و کارمەندانی چاودێری تەندروستی دەستیان بە ناڕەزایەتییەکان كرد و دەیان هەزار دانیشتووی ناوچەکەش بەشدارییان کرد.
پزیشکە کوژراوەکە لە هۆڵی پەروەردەیی نەخۆشخانەکە دۆزرایەوە، ” كە لەكاتی پشوودان بووە دوای 36 كاتژمێر كاركردن”
لە پشکنینی جەستەیدا هاتووە کە پزیشکەکە “دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.”
بەپێی تۆڕی “NDTV”ی هیندستان، بنەماڵەی قوربانییەکە لە سکاڵاکەیاندا لەبەردەم دادگادا ڕایانگەیاندووە، گومانیان هەیە کچەکەیان “دەستدرێژی بەکۆمەڵی کرابیتە سەر”.