وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ نۆرس پرێس: میلیشیاكانی ئێران رێگری لە سەقامگیری سوریا دەكەن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، میلیشیاكانی ئێران رێگانادەن سوریا سەقامگیربێت.

میلیشیاكانی سەر بە تاران و حكومەتی دیمەشق، بەرەبەیانی حەوتی ئاب، دزەیانكردە نێوە شاری دێرەزوور كە لەژێر دەستی هێزە كوردەكانی سوریای دیموكراتە، لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ تۆپبارانی پڕی هێزەكانی حكومەتی دیمەشق بۆ سەر ئەو ناوچانە، کە بووە هۆی كوشتن و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی مەدەنی.

لە وەڵامی پرسیارێكی نۆرس پرێس سەبارەت بە دزەکردنی میلیشیاكانی سەر بە تاران لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، میلیشیاكانی ئێران و سوپای پاسداران و گرووپەكانی ئێران پشتگیرییان دەكات، هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو میلیشیانە ڕۆڵێکی تێكدانی سەقامگیری دەگێرن بە تایبەت لە سوریا، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسۆی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە دروست دەکات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆشەنگ حەسەن/ عاگید مشمش