پنتاگۆن: لە هێرشەكەی سوریادا هەشت سەربازی برینداربوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا شەوی سێشەممە ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە سوریا، هەشت سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

هێرشەکە لە بنکەی رمێلانی نزیك شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

وتەبێژی پنتاگۆن پاتریک ڕایدەر بۆ ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، سێ لەو سەربازانەی برینداربوون گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان و ئەو هەشت سەربازەی دیكە چارەسەری وەردەگرن.

ڕایدەر ئاماژەی بەوەشكرد کە “ئەمریکا پێی وایە کە هێرشەکە لەلایەن چەكدارانی سەر بە ئێران ئەنجامدراوە، و پنتاگۆن کار بۆ دیاریکردنی ئەو هێزانە دەکات”.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە