لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی حکومەتی دیمەشق لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا منداڵێک بریندار

ئیدلب – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی بۆردومانی حکومەتی دیمەشق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر ناوچەکانی گوندەواری حەلەب و ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، منداڵێک برینداربوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاند، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان حەوت هێرشیان ئەنجامداوە و سێ ئۆتۆمبێلیان کردۆتە ئامانج لە شاری اتارب و دەوروبەری شارۆچکەی كەفەرنوران لە ڕۆژئاوای حەلەب، و لەو هێرشەدا منداڵێک برینداربوون.

لە ئیدلبیش، بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراو هێرش کرایە سەر شوێنەکانی دەستەی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە ناوچەی “بینین” و شوێنەکانی دیکەی میحوەری ڕۆژهەڵات لە چیای زاوییەی باشووری ئیدلب، تا ئێسشتاش هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكان بەڵاونەكراونەتەوە.

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێرشەکانیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چڕتر کردووەتەوە، بە سەرپەرشتی و مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی هێزەکانی ڕووسیا.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: تەیسر محەممەد