بنکەیەکی ئەمریکی لە سوریا بۆردومانكرا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

درەنگانێکی شەوێ سێشەممە، بنكەی كۆنیكۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ژمارەیەك موشەك بۆردوومانكرا، ئەو موشەكانە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە کە لەژێر دەستی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و میلیشیاکانی ئێراندایە ئاڕاستەی ئەو بنكەیە كرابوو.

سەرچاوەیەکی مەیدانی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پێنج موشەك، کە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە ئاڕاستەكرابوون، لە نزیک ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی لە شارۆچکەی عەزبە کە نزیکە لە کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ، و بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کەوتنە خوارەوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە موشەكێك وەڵامیان دایەوە و موشەكەكەش لە ناوچەی خەشام کە لەژێر دەستی هێزەکانی حکومەتی دیەمەشق دایە کەوتە خوارەوە.

بۆردومانەکە تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە هیچ زیان نەبووە، بەڵام ترسی لە دڵی هاوڵاتیان دروستكرد، ئەوە لە كاتێكدایە كە ئێران بەردەوان هەڕەشە دەكات بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، کە پێشبینی دەکرێت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش بگرێتەوە لە ناوچەكەدا.

ئێوارەی دوێنێ دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەو مووشەکانەی ئاراستەی بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی غازی دێرەزوور كرابوون، هیچ زیانێكی نەبووە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان