ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ڕەتیدەکاتەوە كە وڵاتەكەی بكرێتە گۆڕەپانی ململانێ نێودەوڵەتییەكان
رەقە – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ڕەتیکردەوە وڵاتی سوریا بکاتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوان تاران و واشنتۆن و داوای لە حکومەتی دیمەشق کرد ڕێگە بۆ ئەوە نەکاتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا دوێنێ دووشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی “مەسەدە” باسیان لە هێرشەکانی “ڕژێمی سوریا” کرد بۆ سەر شاری دێرەزوور، و رایانگەیاند، ئامانج لەو هێرشانەدا تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكەیە”.
“مەسەدە” لەبەیاننامەكەیدا هۆشداریی دایە دیمەشق كە نەكەوێنە نێو پلانی دوژمنکارانە، و ڕوونی کردەوە کە “بە هیچ شێوەیەکی زمانە هەڕەشە و هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە قبووڵ ناكەین”
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشكرد کە هێرشەکانی “رژێمی سوریا و میلیشیاكانی” بۆ سەر دێرەزوور ڕێگەی بۆ تورکیا خۆشكرد کە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان چڕتر بکاتەوە، هەروەها ڕێگەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” کردەوە. بۆ زیادکردنی چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا.
لە بەیاننامەکەدا سەرنج خرایە سەر هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە، راشیگەیاند، هەردوولا “هاوڕان لەسەر دوژمنكاری رۆژئاوای كوردستان بەڵام لەسەر پرسەکانی دیكە ڕێکناکەون”.
“مەسەدە” ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری قەیرانەکانی سوریا سیاسییە و ئەوان پێشەنگایەتی ئەو رێبازە دەكەن، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی “پاراستنی گوتاری نەتەوەیی سوریا و جەختکردنەوە لەسەر هاودەنگی و یەکگرتوویی سوریاییەکان” کردەوە.