دەیان داری دارستانەكانی عەفرین بڕدراون و گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی تر بۆ فرۆشتن

عەفرین – نۆرس پرێس

میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە شاری عەفرینی داگیركراو، دەیان داری دارستانەكانی ئەو شارەیان بڕیوە و گواستویانەتەوە بۆ ناوچەیەکی دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی بیفرۆشن.

ئاگر لە دار و دارستانەکانی عەفرین بەردرایە و رۆژانە داری ئەو ناوچەیە دەبڕن، و هیچ هەوڵێكی ناوخۆیی و تورکیای نیە بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نۆرس پرێس چووە ئەو دارستانەی كە میلیشیای “لیوای ٥٠”ی سەر بە میلیشیای “بەرەی نوسرا”ی سەر بە تورکیا، بە دەیان داری دارستانی حەرەشی ڕۆژئاوای چیای بافلۆن ​​لە ناوچەی شارانی گوندەواری شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بڕیوە.

سەرچاوەكان باس لەوە كرد، كە دوای بڕینی دارەکان، میلیشیاكان بە بارهەڵگری قەبارە مامناوەند گواستوویانەتەوە بۆ شاری ئەعزاز لە گوندەواری حەلەب، بۆ ئەوەی بیانفرۆشن.

ئامادەکردنی: سوار حەمۆ – داڕشتنەوەی: تەیسر محەممەد