وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەرکەوتنی بەرەنگاربوونەوەی داعش پەیوەستە بە سزادانی میلیشیاکانی ئێران

واشنتۆن – نۆرس پرێس

وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، پێویستە واشنتۆن سزای میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بدات، وتیشی سەرکەوتنی بەرەنگاربوونەوەی داعش پەیوەستە بە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەو میلیشیایانە.

لە چوارشەممەی ڕابردووەوە میلیشیاكانی سەر بە دیمەشق و تاران لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە هێرشیان دەستپێكردووە بۆ سەر ناوچەكانی ژێردەسهەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، كە بۆتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازانی” هەسەدە” ، لە کاتێکدا دیمەنە ڤیدیۆییەکان نیشیانی دەدەن كە سەركردەكانی میلیشیای ئێران ئەو هێرشانە لەدژی “هەسەدە” ئەنجام دەدەن.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و توێژەرێکی دیار و نا نیشتەجێ لە پەیمانگای “نیولاینز”ی ئەمریکا ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکانەی سەربازانی ئەمریكی تێدایە، بۆیە “دەبێت واشنتۆن سزایان بدات”.

ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند: هێرشی ئێران لە دێرەزوور، توانی داعش بۆ هێرشكردنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاسانتر دەكات.

کاگینز جەختی لەوە کردەوە، “ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی داعش سەرکەوتوو بێت، دەبێت دەستبەجێ سزای ئەو میلیشیایانە بدات کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و ئاستەنگ بۆ دۆخی رۆژئاوای كوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆشکی سپی “نابێت چاوەڕێ بکات ئەو میلیشیانە بەویستی خۆیان بە هێمنی بمێنەوە”،

ئامادەکردنی: عەگید مشمش – داڕشتنەوەی: هۆشەنگ حەسەن