وڵاتانی ئورووپی داوا لە ئێران دەکەن کە خۆی لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەدوور بگرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە سێ وڵاتی ئەوروپی داوایان لە تاران و میلیشیاكانی کرد، خۆیان لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەدوور بگرن کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، دەبێت لە ئێستاوە شەڕەکە بوەستێت و هەموو بارمتەکانیش کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسركاون، ئازاد بکرێن.
سەرکردەکانی ئەو سێ وڵاتە، ئێران و میلیشیاكانی بە بەرپرسیار زانی لە ” لە تێكدانی هەر ئاشتی و سەقامگیری”
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “کەس نییە سوود لەو پەرەسەندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابینێت”