هەسەدە: داعش هەوڵ دەدات نەوەیەكی نوێی له تیرۆریستان دروست بكات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده ) ڕایانگه‌یاند، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەوڵ دەدات نەوەیەکی نوێ لە “تیرۆریستان” دروست بکات لە کەمپی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ڕایان بكێشێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا کە ناوەندی ڕاگەیاندنی (هه‌سه‌ده) سەبارەت بە سه‌ردانه‌كه‌ی شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، به‌ڵاویكرده‌وه، كه ڕۆژی هەینی سه‌ردانی کەمپی هۆلیان كرد له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه ، و له‌لایه‌ن فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزلوم عەبدی پێشوازییان لێ‌کرا.
فه‌رمانده‌یی “هەسەدە” لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ “کۆرێلا”؛ ئاماژەی به‌وه‌شدا کە داعش ژمارەیەک خێمه‌ی بۆ ڕاهێنان و بەرەوپێشبردنی ئایدۆلۆژیاکەی به‌كار ده‌هێنا، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا تێكدران، وەک ئاماژەیەک بۆ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئاسایش و مرۆڤایەتی” كه زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە، له كه‌مپه‌كه‌دا.
پێشتریش هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشکرایان کردبوو کە لە ماوەی هەفتەی یەکەمی هەڵمەته ئه‌منییه‌كه‌دا ١١٩ خێوەتیان لە هول تێكداوه ، تا ئێستاش ئەنجامی هەفتەی دووەم ڕانەگەیەندراوە.
فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده پێیوایه کە داعش؛ به جه‌ند شێوازی جیاواز هەوڵ دەدات؛ بۆ ” جاری دووەم خه‌لافه‌ت ڕابگه‌ینێت”، هه‌روه‌ها زانیاری ورد لەسەر ئەو كوشتنانه‌ی کە لە کەمپەکەدا ڕویانده‌دا پێشكه‌شی شانده ئه‌مریكیه‌یكه كرد، له‌گه‌ل زانیاری هەوڵەکانی پێشووی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ هه‌ڵاتن و شاردنەوەی چەک و پەیوەندیکردن له‌گه‌ل ده‌ره‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنی “ئاسایش و مرۆیی” پێیوایه ؛ كه مەترسی هه‌یه ئه‌گه‌ر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌رده‌وامبێت له پشتگوێ خستنی كه‌مپه‌كه لە ڕوانگەی ئەمنی و مرۆییەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، له‌باره‌ی سه‌ردانی كردنی بۆ كه‌مپی هۆل رایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی له مه‌ترسییه‌كانی كه‌مپی هول نیه.
ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە کەمپی هۆل لە 17هه‌مین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و چاوەڕێی ڕاگەیاندن وردەکاری زیاترە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ده‌كرێت .