لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای كوردستان سەربازانی ئەمریكی برینداربوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاند، ژمارەیەك لە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە هێرشێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، لەبنكەیەكی سەربازی برینداربوون

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هێرشەکە شەوی هەینی لە ناوچەیەکی نیشتنەوە لە بنکەی رمێلانی ڕۆژهەڵاتی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویداوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ سەربازێك بە سەختی بریندار نەبوو.

دوێنێ شەممە نۆرس پرێس زانیاری تایبەتی لەسەر بنکە سەربازییەكانی ئەمریکا لە سوریا بڵاوکردەوە کە ئێران بەنیازە هێرشیان بکاتە سەر.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە واشنتۆن لەو هێرشانە خۆشنابێت كە دەكرێنە هەر هێزەكانیان، ئاماژەی بەوەدا کە “واشنتۆن هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەدات”.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە