“دوورە لە واقیع “.. بەرێوەبەرایەتی خۆسەری وەڵامی دیمەشق دەداتەوە  

قامشلۆ- نۆرس پرێس  

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، وڵامی وەزیری دەرەوەی حكومەتی دیمەشقی دایەوە، كە هێزەکانی سوریای دیموکراتی تۆمەتبار كردبوو بە ملکەچ و دامەزاروەی هێزە نێودەوڵەتییەكانن.

وەزارەتی دەرەوەی دیمەشق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو “داگیرکردنی بەشێك لە خاكی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە لە سەروەری سوریا، پشتیوانی ئەمریکا بۆ میلیشیا جوداخوازەكان، ئەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەكانێتی لە دژە سوریا”.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری، پێیوایە کە لێدوانی دیمەشق “دوژمنانەیە و دوورە لە واقیع، و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی “هەسەدە” تۆمەتبار دەكات”.

پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا راشیگەیاند: دیمەشق “وردەکارییەکانی ئەو هێرشانەی لە دێرەزوور ڕوویدا لەبیر کرد و ڕاستییەکانی شێواند، چونكە ئەو هێرشانەی كرانە سەر دێرەزوور و هێزە كوردییەكانی سوریای دیموكرات، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم و ئەو گرووپانەی کە لەلایەن ڕژێمەوە پاڵپشتی دەکران ئەنجام دراوە. ”

ئاماژەی بەوەشكرد: لێدوانی ڕق و خیانەت رەت دەكەینەوە، بەو پێیەی ڕژیم دوا کەسە کە مافی ئەوەی هەیە باسی ملكەچی و جیابوونەوە بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئێستا تێیدایە.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەری داوای لە خەڵكی سوریای ناوچەکانی حکومەتی دیمەشق کرد، کە ئەو قسان كاریگەرییان لێ نەكات، هەروەها داوای لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی دیمەشق کرد کە “واز لەو قسە دیماگۆژیانە بهێنن کە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هیچ ئەنجامێکیش بەدەست ناهێنێت”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان