سەركردەیەكی ئەو میلیشیانەی هێرشیان كردبوو سەرهێزەكانی هەسەدە كوژرا

دێرەزوور- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیك پەیج لە سوشیال میدیای بەناوی “هێزەكانی عەشائیر”  ماتەمینیان گێڕا بۆ فائیز عەنتەر ئەبوو بەشاڕ،  ئەو کەسەی وتبووی، من سەركردەی “لیوای ئەلبوو جەمال”م، كە لە کاتی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور كوژرا.

پەیجەكان باسیان لەوە کردووە کە لە بەیانی ڕۆژی شەممە کوژراوە، بەڵام سەرچاوە مەیدانییەکان ڕەتیانکردووەتەوە کە ئەمڕۆ لە شاری زیبان هیچ پێکدادانێك ڕوویدابێت. 

سەرچاوەیەکی دیکە ئاشکرای کرد، كە ئەو كەسە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی بەشداریکردنی لە هێرشەکە بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بریندار بووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دوێنێ هەینی، ناوچەکانی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزووربۆردوومان كران لەلایەن میلیشیاكانی حكومەتی دیمەشقو تارا، ئەوەش بۆوە هۆی گیانلەدەستدانی 11 هاوڵاتی مەدەنی و خەڵكی ناوچەكەش بە كرمەڵ كۆچیانكرد.

پەیجەكان ئاماژەیان بەوە مردبوو كە عەنتەر لە ڕێگای “جیهاد” لە دژی هێزەكوردەكانی سوریای دیموكرات كوژرایە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد