میلیشیاكانی سەر دیمەشق و تاران شاری بەسیرەی دێرەزوور بۆردومان دەكەن
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند هێزەکانی حکومەت و گروپەکانی بەناو بەرگری نیشتمانی گەڕەکەکانی شاری بوسەیرەیان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزووربۆردومانکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بۆردوومانە زیانی بە موڵكی هاوڵاتییانی مەدەنی گەیاند.
دوێنێ، خولی یەکەمی گفتوگۆ کە لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا و بەرپرسانی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر، سەبارەت بە بۆردومانی دێرەزوور و گەمارۆدانی جوارگۆشەی ئەمنیی هەردوو حكومەت لە حەسەکە و قامشلۆ، بەبێ ئەنجامێکی بەرچاو كۆتاییهات.
بۆردوومانی حکومەتی دیمەشق و ئێران بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە 20 هاوڵاتی مەدەنی، و کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتوانی گوندی دەحێلە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
چوارشەممەی ڕابردوو، نۆرس پرێس ڕاپۆرتێکی وردی لەسەر هێرش و دزەکردن میلیشیاكانی دیمەشقو تاران بۆ نێو ڕۆژهەڵاتی فورات بڵاوکردەوە.