ئیسرائیل ناوچەی شەعیرات لە گوندەواری حومس بۆردومان دەكات
حومس – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل، شوێنە سەربازییەکانی هێزەکانی حکوومەتی دیمەشقی لە ناوچەی “شەعیرات”ی گوندەواری حومس لە ناوەڕاستی سووریا بۆردومانكرد.
میدیاکانی حکوومی ڕایانگەیاندووە، “ بۆردومانێك لە ناوچەی فڕۆکەخانەی شەعیرات لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس ڕوویدا”.
میدیاکانی حکومەت وردەکاری زیاتریان لەبارەی بۆردومانەکەوە ئاشکرا نەکردوە.
سەرچاوەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل کۆگاکانی چەکی لە نزیک فڕۆکەخانەی شەعیراتی شاری حومس کردۆتە ئامانج.