دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا گەیشتنی پێشکەوتووترین فڕۆکەی ئێف-١٢ ڕاپتۆری بۆ ناوچەکانی بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
هەینی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەی شەڕکەر و کەشتی جەنگی دەریایی لە ناوچەكە زیاتر دەكات، ئەمەش بەهۆی گرژی ئەم دواییەی نێوان ئێران هاوپەیمانەكانی و ئیسڕائیل.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئێف 12 ڕاپتۆری ئەمریکا لە 8ی ئاب گەیشتونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا”.
رونیشیكردەوە، هێنانی ئەم فڕۆكانە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری پەرەسەندنی ناوچەییە لەلایەن ئێران و بریکارەکانیەوە.