پێنج كهس له بهشداربووانی هێرشهكهی سهر بنكهی عەین ئەسەد دهستگیر كران
هەولێر – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، به پشت بهستن به زانیاریی ئهمنییه ورد، “توانیمان ژمارهیهك لهو كهسانه دهستگیربكەین كە بەشدارییان لە هێرشە موشەکییەكەی سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد كردبوو.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕایگەیاند، سەبارەت بەو هێرشە موشەکییەى شەوى 6ـی ئاب کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد کە هەندێک لە بەشەکانى راوێژکارانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیی تێدایە، لەسەر راسپاردەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکى هاوبەشیان لە لایەنە ئەمنییە تایبەتمەندەکان پێکهێناوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێى لێکۆڵینەوەى یاسایی و بەدواداچوونى زانیارییەکان، توانیویانە پێنج کەس دەستگیربکەن کە بەشدارییان لەو هێرشەدا كردووە.
رۆژى 6ـى ئاب، بە دوو مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەى عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بە گوتەى بەرپرسێکى باڵاى پنتاگۆن لە هێرشەکەدا پێنج سەرباز و دوو کارمەندى ئەمریکى برینداربوون.