عێراق دەستگیرکردنی 11 ئەندامی داعشی ڕاگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی 11 ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی ڕاگەیاند، كە لەنێویاندا ژنێک بوو، لە پارێزگای نەینەوا.

هەر ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوان كرد، لە سەرتاسەری بیابانەکانی ڕۆژئاوای وڵات.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، فەریق میقداد میری رایگەیاند، “هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا توانیویانە، لەماوەی 72 کاتژمێردا، 11 تۆمەتبار و داواکراو دەستگیربکەن، كە بەپێی مادەی 4/1ی تیرۆر تۆمەتبارن، و لەنێویاندا ژنێک هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەوانەی دەستگیرکراون سەرکردەیەکی دیاری داعشە بە ناوی ئەبوبەکر، و لیوای ئەلبەرا بن مالیک/ کاری دەكرد، ئەوانەیتریش لەناو ڕێکخراوەکەدا کاریان کردووە لەكاتی داگیركردنی شاری موسڵ”.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی