ئۆتۆمبێلێک لە شاری ئەعزاز تەقییەوە.

گوندەواری حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی پشکنینی شاری ئەعزاز لە باکوری گوندەواری حەلەب، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠كەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێرێکی نۆرس پرێس رایگەیاند، “ بارهەڵگرێک لە بازگەیەکی پۆلیسی سەربازی “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا لە شاری ئەعزاز تەقیوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوبوو لەناو بارهەڵگرەکەدا، و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 كەسیش برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئەمبولانس بریندارەكانیان كواستەوە نەخۆشخانە، هاوکات میلیشیاكانی سەر بە توركیا، رێگای لەنێوان شارەکانی ئەعزاز و عەفرین داخست.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی