فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا: هیچ چاره سه‌رێكی سه‌ربازی بۆ كه‌مپی هۆل نیه ده‌بێت وڵاتان هاووڵاتیهكانیان بگه‌ڕێنه‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا،ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی له مه‌ترسییه‌كانی كومپی هول نیه ، باشترین چارەسەر ئەوەیە کە وڵاتان هاوڵاتییه‌كانیان بگەڕێننەوە، و له ڕێگەی تیمی پاڵپشتی دەروونییەوە ڕاهێنانیان پێ بكه‌ن بۆ ئەوەی بگه‌ڕێنه‌وه ناو کۆمەڵگاوە.
ئەمەش لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە هات، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک، سەبارەت بە سەردانەکەی ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا بۆ کەمپی هۆل، لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، ڕۆژئاوای كوردستان،.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، زۆربەی دانیشتووانی كه‌مپی هۆل دەیانەوێت بەشداری لە کۆمەڵگادا بکەن، و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، و منداڵەکانیان بگەڕێننەوە بۆ قوتابخانە.
کۆرێلا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەمپە “زەمینەیەکی بەپیتە بۆ نەوەی داهاتووی داعش”، کە مانگانە نزیکەی ٨٠ مناڵ له‌دایكده‌بێت و لە سەدا ٧٠ی دانیشتووانەکەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە، “ئەم گەنجانە تووشی توندڕەوی بونه؛ بەهۆی ئەوەی له ژینگه‌یه‌كی زۆر خراپە ده‌ژین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌س له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ژین، زیاتر له 90%یان ژن و منداڵن، ئه‌مه جگه له به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و سه‌ختی ده‌ستگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی ئاو”.
فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا دەستخۆشی لە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی ، و داواشی كرد خێراتر کار بکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی تری، چونكه نیوەی دانیشتوانی کەمپەکە بە ڕاگه‌ز عێراقین.
کۆرێلا پێی وایه کە کارەساتێک لە ئارادایە کە پێویستی بە چارەسەرێکی نێودەوڵەتی هەیە، گوتیشی “پێویست ئەمریکا؛ رێبازێکی هەمەلایەنە دابنێت، و من لە گفتوگۆدام لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا، بۆ باشترکردنی بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی هۆل”.
ناوبراو پێیوایە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لە کەمپی هۆل درێژکراوەی هاوکارییە بەردەوامەکانە بۆ له‌ناوبردنی داعش.
ئەم سەردانەی کۆرێلا هاوكات بو لەگەڵ قۆناغی دووەم هه‌ڵمه‌تی “ئاسایش و مرۆڤایەتی” لە کەمپی هۆل کە لە ماوه‌ی ڕابردوو حاڵەتەکانی توندوتیژی لەناو کەمپەکەدا زیادی كردبوو.