میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە “بە ئەنقەست” ئاگر لە دار زەیتونەكانی عەفرین بەردەداتەوە

عەفرین – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە لە ناوچەی عەفرینی داگیركراو ئاگری لە دارستانەکانی چیای قازقلی لە ناحییەی جەندرێسی رۆژئاوای كوردستان بەردا.

دوو هەفتەیە ئاگر لە دارستانی حەڕاجییە و دار زەیتونەکان بەردراوە لە ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە تۆبەتبار دەكرێن كە ئەو ئاگرەیان كردبیەوە، بۆ سودوەرگرتن لە دارە سوتاوەكان بۆ ئەوەی بیكەنە ڕەژوو و بازرگانی پێبكەن، تا ئێستاش هیج لایەنێك هەوڵی نەداوە ئەو ئاگرە بكوژێنێتەوە.

پەیامنێرێکی نۆرس پرێس ڕایگەیاند، “گرووپی چەکدار سەر بە میلیشیای سەمەرقەند،ی سەر بە “جەیش وەتەنی” ئەو ئاگرەی لە دارستانی چیای قازقلی بەرداوە.

پەیامنێرێکی نۆرس پرێس” لەسەر زاری دانیشتوانی ناوچەکە رایگەیاند، مەبەست سوتاندنی دارستانەكان ئەوەیە تا دارەكان بكرێنە رەژوو و لەبازاڕەكانی ناوچەكە بازرگانی پێ بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەكە تا ئێستا نەكوژاوەتەوە، و هیچ هەوڵێكیش نیە بۆ كوژاندنەوەی.

ئامادەکردنی: سوار حەمۆ – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی