سەرکردەیەک میلیشیاكانی ئێران سەرپەرشتی هێرشەكەی سەر “هەسەدە”ی كردووە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا پارچە ڤیدیۆییەكیان بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرکردەیەکی میلیشیاكانی ئێران سەرپەرشتی هێرشەكەی سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.

دوێنێ سێشەممە، سەرچاوە خۆجێییەکان لە دێرەزوور رایانگەیاند، میلیشیاكانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەو هێرشەش هاوکات بوو لەگەڵ هێنانی ژمارەیەكی زۆری چەكدار لە عێراقەوە بۆ نێو خاكی سوریا.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە کە “هاشم مەسعوود ئەلسەتام”، سەرۆکی میلیشیای “اسود ئەلعگێدات”ی سەر بە ئێران، سەرپەرتی هێرشەكەی سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەكات، لە شارۆچکەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

“هەسەدە”، دەزگای هەواڵگری دیمەشقی بەوە تۆمەتبار کرد كە دەستیان هەیە لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هێزەكانیان، و ڕایگەیاندووە، کە لەلایەن بەرپرسی هەواڵگری گشتی، حوسام لوقا، فەرمان و ڕێنمایی كراون.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان