پێنج سەربازی ئەمریکی لە عێراق برینداربوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا كە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریكی لە عێراق، لانیکەم پێنج سەرباز برینداربوون.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو هێرشە پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە هەیە بۆ وەڵامدانەوەی كوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هانیە.

بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە سەربازەکان بە سەختی برینداربووە، ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ژمارەی بریندارەکان لەسەر بنەمای زانیارییە سەرەتاییەکانە کە ئەگەری گۆڕانکاری هەیە.

یەکێک لە بەرپرسەکان ڕایگەیاند کە سەربازانی بنکەکە دوای هێرشەکە هەڵسەنگاندنی زیانەکانیان دەكەن.

دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی رایانگەیاند، دوو موشەكی كاتیۆشە ئاڕاستەی بنكەی “عێن ئەسەد” كران، راشیانگەیاند كە دوو موشەكەكە لەنێو بنكەكە كەتنەخوارەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، وەزیری بەرگری لۆید ئۆستین و هاوتا ئیسرائیلیەکەی، یۆاڤ گالانت، دوێنێ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هاوتابوون كە ئەو هێرشەی سەر ئەو بنكەیە پێشهاتی مەترسیدار بەدوای خۆدا دەهێنێتا.

ئەم هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیعا ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هات كە گفتوگۆیان كرد لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.

ئەندامێکی بزووتنەوەی “نوجەبا”ی عێراقی، کە سەر بە میلیشیاكانی “مقاوەمەی ئیسلامی”ە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە ئاگربەستی نێوان میلیشیاكان و هێزەکانی ئەمریکا “کۆتایی هاتووە”.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە