ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: لە سەرەتای شەڕی غەززە تا ئێستا 10 هەزار سەرباز کوژراون و برینداربوونە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە لانیکەم ١٠ هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون یان برینداربوون، لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی غەززە.

 ڕۆژنامەی “یەدیعۆت ئەحڕۆنۆت” رایگەیاند، مانگانە نزیکەی هەزار سەرباز پەیوەندی بە بەشی چاکسازیی وەزارەتی جەنگی ئیسرائیلەوە دەکەن.

 سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە تا ئێستا 689 سەرباز کوژراون و 4252 سەرباز برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل رووبەڕووی تۆمەتی ناوخۆیی دەبێتەوە بە شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکانی شەری غەززە، کە بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان زیاترە لەوەی کە ڕایدەگەیەنێت.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە