دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای “کاپتاگۆن ٢”ی دژی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە سوریا پەسەندکرد، و ناردییه كۆشكی سپی، ئه‌ویش دوای ئەوەی له هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكاش ئه‌و پڕۆژەیاسایهی پەسەندی کرد.
ئەنجومەنی پیران ڕەشنووسی یاساکەی بە ٧٩ دەنگ پەسەند کرد.
ئامانجی “کاپتاگۆن ٢” پێدانی دەسەڵاتی نوێ و به‌رفره‌وانتره بە حکومەتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لە دژی به‌شاڕ ئەسەد و ئەو گروپه بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه، هەروەها هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی کە بازرگانی به ماددە هۆشبەرەکانی کاپتاگۆن ده‌كه‌ن.
یاساکە لەسەر مێزی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکایه، بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکرێت و پەسەند بکرێت و جێبەجێ بکرێت.