“مەسەدە” پێشوازی لە بڕیارەکەی چالاکانی سوهیدا دەکات سەبارەت بە بەڵگەنامەی سێ ناوچه
رەقە – چاپخانەی باکوور
ئهمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” پێشوازی له بەڵگەنامەی “سێ ناوچه” و بەڵگەنامەی کۆبوونەوەی نیشتمانی لە کەناراوەکانی سوریا کرد.
لە ٩ی ئادار چالاکوانان و ئەکادیمیستەکانی سوهیدا، دهرعا و حەلەب دەستپێشخەرییەکیان بە ناوی “بەڵگەنامەی سێ هەرێم” راگەیاند، کە لەسەر بنەمای پێنج ئاڕاستهی بنەڕەتی دامەزراوە.
“مەسەدە” رایگەیاند کە ئەمانە “دەستپێشخەریی نیشتمانین و ههوڵن بۆ یهكخستنهوهی و گەیشتن بە کۆدەنگی، و دەبێتە هۆی یەکگرتوویی کردار لە نێوان هێزە سیاسییەکان و گەیشتن بەو چارەسەری سیاسی خوازراوە، بۆ گهلی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە جەخت لەسەر گرنگی ئهو دوو بهڵگهنامهیه، و گرنگی یەکگرتوویی کردەوەی هاوبەش لە سەرانسەری جوگرافیای سوریا دهكهینهوه، بۆ كۆتایی پێهێنانی ڕژێمی ستەمکار لە وڵاتدا، بۆ گەیشتن به ئازادی و پاراستنی مافەکان و ژیان به یهكسانی”.
لە ٨ی نیساندا کۆمەڵێک کەس له خهڵكی کەناراوەکانی سوریا، گردبوونهوه و “بەڵگەنامەی سێ ناوچه”یان راگهیاند، له ناوچهكانی سوهیدا، دهرعا، گوندهواری حەلەب و دواتریشی جۆلانی لەخۆوهگرت.
لە گردبوونەوەکەدا ژن و پیاوانی له ناوچەی کەنارەکانی سوریا، کاردەکەن بۆ کردنەوەی ئاسۆ بۆ بنیاتنانی سیاسەتێکی نیشتمانی سوریا.
“مەسەدە” جەختی لە “گرنگی یەکگرتوویی سوریاییەکان کردووە، بەبێ هیچ پەراوێزخستنێک، لەڕێگەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بەپێی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان”.
ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات پێشوازی له بەڵگەنامەی گروپی چالاکی نیشتمانی لە کەناراوەکانی سوریا كرد.