“مه‌سه‌ده” و “هەسەدە” تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی سوریا و رۆژئاوای كوردستانیان کرد.
ماڵپەڕی فەرمی “مه‌سه‌ده” له بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند، هەردوولا “دواین پێشهاتەکانی قەیرانی سوریا و پێشهاتە سیاسییەکانی رۆژئاوای كوردستانیان تاوتوێ کردووە”.
شاندی “مه‌سه‌ده” بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆک له‌یلا قاره‌مان بوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات باسیان لە رێكاره‌كانی بەهێزکردن رۆڵی دامەزراوەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد.
هەروەها باسیان لە “چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری كرد، و باسیان له پێویستی کارکردنی یەکگرتوویی كرد “.