“حیزبوڵا” دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
شەوی یەکشەممە “حیزبوڵا” لە عێراق ڕایگەیاند کە بڕیاریان داوە هێرشەکانیان له دژی هێزەکانی ئەمریکا دەستپێبکەنەوە، دهشڵێن ئەو بڕیارە ”بەهۆی نەبوونی پێشکەوتنه لە دانوستانەکانی دهركردنی (هێزهكانی ئهمریكا)یه له عێراق”.
جهند ڕۆژێك لهمهوبهر، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی ئەمریکای كرد و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئهمریكا و بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئهو وڵاته و ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە.
“حیزبوڵا” لە ڕێگەی تێلیگرامەوە ڕایانگەیاند، “سێ مانگیان داوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بۆ دانانی خشتەیهك بۆ دهرچوونیان له وڵات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکە و دەرکەوت کە هیچ نیازێک نییە بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان عێراق بەجێبهێڵن، “حیزبوڵا” بڕیاری گەڕانەوە بۆ کردەوەی سەربازیی داوە”.
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، “ئهندامانێكی دهرچوو له یاسا” بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان بە ژمارەیەک مووشەک کردە ئامانج لە خاکی سوریا.