ئاگری له شوێنێكی بازرگانی ده‌كه‌وێته‌وه له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان
حەسەکە – نۆرس پرێس
دره‌نگانی شەوی هەینی – شەممە، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، ئاگرێک لە دوکانێکی شیرنه‌مه‌نی و خانوویەک کەوتەوە.
ئەحمەد مەهدی، فەرماندەی تیمی ئاگرکوژێنەوە لە شاری حەسەکە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئاگرەکە لە فرۆشگایەکی بازرگانی گەڕەکی ناسریەی سەنتەری شارەکە کەوتووەتەوە، دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌یكرد و گه‌یشته خانویه‌ك كه نزیك فرۆشگایەکه بوو.
مەهدی ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری ئاگرەکە “شۆرتی کارەبا” بووە، و تیمی ئاگركوژێنه‌وه توانییان کۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
عەبدولکەریم محه‌ممه‌د، خاوەنی فرۆشگاکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، زیانی ئاگره‌كه نزیکەی 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی ده‌خه‌مڵێندرێت.