
“هەسەدە” دەیان تۆمەتباری سەر بە “داعش”ی لە شاری حەسەکە دەستگیركرد
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات “ههسهده” ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بهرفرهوانیان له شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، “لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا 38 كهس كه گوماندهكرێت لە شانەکانی داعش بن دهستگیركران”.
“ههسهده” لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، هێزهكانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بە بەشداری یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە شاری حەسەکە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا 38 تۆمەتبار لە شانەکانی داعش دهستگیركران، کە هەوڵی ئەنجامدانی كردهوهی تیرۆریستی جۆراوجۆریان دەدا لهدژی دانیشتوانی شارەکە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزەکانمان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە کە له شوێنی مانهوهی ئهو دەستگیركراوانه بوو.”