ڕێکخراوێکی ناوخۆیی ئیدانەی به ئامانجگرتنی یەکێک لە ئەندامانی ده‌كات لە کۆبانێ
کۆبانێ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕێکخراوێکی ناوخۆیی شاری کۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان ، ئیدانه‌ی بەئامانجگرتنی یەکێک لە ئەندامه‌كانی ده‌كات له‌لایه‌ن توركیاوه.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا، حەلیمە محه‌ممه‌د ئۆسمان و هاوسەرەکەی عەلی مستەفا ئۆسمان، له بۆردوومانێكی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لەنزیک گوندی عێن به‌ت لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانی، برینداربوون.
ڕێکخراوی سارا ڕێکخراوێکی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه و تایبه‌ته به ئافره‌تان، و به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی دژی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه،
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه ئۆتۆمبێلەکە سووتا، هاوکات چالاکوانە مەدەنییەکە و هاوسەرەکەی گواستراونەوه بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری کۆبانی.
لە ٣ی نیسانیش، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوەندی شاری کۆبانی کردە ئامانج.