دروستکردنی پرۆژه‌یه‌كی پیشەسازی لە ڕۆژئاوای قامشلۆ
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە شارەوانی عامودێ لە ڕۆژئاوای قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، دەستی بە جێبەجێکردنی دامەزراندنی شوێنێكی تایبه‌ت به پیشەسازی له ڕۆژهەڵاتی شارەکە كرد.
مەڕوە بەدران، ئەندازیاری پڕۆژەکە رایگه‌یاند، ئه‌و پیشەسازییه نزیکەی ٢٠٠ دوکان لەخۆدەگرێت کە ڕووبەرەکەی ١٧ دۆنمە، و بۆ خاوەن پیشە پیشەسازییەکان دەفرۆشرێن.
مەڕوە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ساڵێک و سێ مانگ دیاریکراوە، و گرێبه‌ستی پرۆژه‌كه به‌هاوبه‌شی لەگەڵ کۆمپانیای “وۆرد كروپه”ه.
بەدران ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نرخی دوکانەکان دیارینەکراوە، و هەموو دوکاندارهكانی پیشەسازی ناوشار ده‌بێت پابه‌ندبن به گواستنەوەی دوكانه‌كانیان بۆ ئه‌م شوێنه.