دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش بۆ نێو كۆمه‌ڵگا له کارنامەی هەشتەمین کۆنفرانسی برۆکسلدایە
دیمەشق – نۆرس پرێس
لە پەراوێزی هەشتەمین کۆنفرانسی برۆکسل کە بڕیارە لە ٣٠ی نیسان بەڕێوەبچێت، بڕیاره ئامادەبووان تاوتوێی ” دۆسیه‌ی ئه‌و خێزانه داعشانه ده‌كرێت، كه له كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان، دووباره بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی ئەوروپا کارنامەی چالاکییەکانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، و ده‌ڵێت، “ئەمساڵ له کۆنفرانسەکەدا هه‌وڵه‌كان چڕتر ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ لە دەنگی سورییه‌كان لە ناوچەکە و ده‌ره‌وه بگیرێت”.
له مانگی ئاداردا دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژئاوای كوردستان کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی پێکهاتە ناوخۆییەکان بۆ کۆنفرانسی برۆکسل.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی ئەوروپا، نزیکەی 800 كه‌س له بەشداری کۆنفرانسەکەدا بەشداری دەکەن.
جۆزێف بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، “به‌دیهێنانی چارەسەرێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ سوریا، لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، هه‌موو به‌شداربووان پشتیوانی ده‌كه‌ن.