وهزارهتی گەشتوگوزاری سوریا وادەی دەستپێکردنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی دیاری دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گەشتوگوزاری حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، پلاتفۆرمی ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ سوریا لە یەکەمی مانگی ئایاری داهاتوودا دەخرێتە دهكرێتهوه.
محەممەد رامی مرتێنی وەزیری گەشتوگوزاری سوریا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی نیمچە فەرمیی “ئەلوەتان” رایگهیاند، پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی “ژمارهی هاتنی گهشتیاران بۆ سوریا زیاتر دهكات”.
مانگی شوباتی ڕابردوو وەزارەتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ ئهوهیه تا گهشتیاران بتوانن به ئاسانتر سهردانی وڵاتی سوریا بكهن به تایبهت لهو وڵاتانهی گه باڵیۆزخانە و کونسوڵخانهیان له سوریا نییە.
ئهو وەزیرهی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرکەسێک بیەوێت بێتە سوریا پێویست ناکات سەردانی باڵیۆزخانەکان یان کونسوڵخانەکان بکات، بەڵکو لەڕێگەی پلاتفۆرمەکەوە داواکارییەکەی پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزا، و لەماوەی ٧٢ کاتژمێر وڵامی دهدرێتهوه”.