به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر: عێراق دەستیکردوه بە دیپۆرتکردنەوەی سورییەکان بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان
ره‌قه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ جوارشه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، عێراق دەستیکردووە بە دیپۆرتکردنەوەی سورییەکان بۆ ناوچەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر، ڕەتیشی ده‌كاته‌وه كه دیپۆرتیانی كردبیه‌وه.
بەشی ڕاگەیاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، كه ئەوەی لەم بارەیەوە بڵاوبووەتەوە، “زانیاری و پڕوپاگەندەی درۆ و بێ بنەمان، و بۆ ئه‌وه‌یه كه ناكۆكی دروستبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه حكومه‌تی عێراق ئه‌و سوریانه‌ی دیپۆرتكردۆته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ناكۆكی سوریا چوبونه عێراق.
راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی دیپۆرتده‌كرێنه‌وه “خەڵکی ناوچەکانی سەر بە ڕژێمی سوریایان، عێراق ده‌یاننێرێته ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی له‌وێوه بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانیان”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوام دەبێت.