
پێكدادان لە نێوان خێڵه‌كان و میلیشیاكانی توركیا له گونده‌واری حه‌له‌ب رویدا
گونده‌واری حەلەب – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان ئەندامانی خێڵی دەمالخا و میلیشیاكانی “حەمزات”ی سه‌ر تورکیا، له گوندی لهیلهوهی نزیک شارۆچکەی غەندوورەی گونده‌واری ڕۆژئاوای جەرابلوس لە گونده‌واری حەلەب رویدا.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، کێشەکە لە دوێنێوە دەستیپێکرد، كاتێك یه‌كێك له ئەندامانی خێڵه‌كه ویستویه‌تی له زەویەکەی کار بکات، و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا رێگری و ته‌قه‌یان لێ‌كرد، دواتر کەسوکاری برگریان كرد و و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، و تێیدا “پۆلیسی سەربازی” به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كه‌دا كرد، و یەکێک لە ئەندامەکانی کوژراوە .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، میلیشیای “حەمزات” گەمارۆی گوندەکەی دا، و شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه، و زانیاریی هه‌یه كه بریندار هه‌یه له ریزه‌كانی ئه‌و خێڵه.
سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ لایه‌نێكی دیكه ده‌ستوه‌ردانیان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.