ئێران گەنجانی سوریا داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر رۆژئاوای كوردستان
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
سەرکردایەتی میلیشیای “فەوجەکەی ٤٧”ی سوپای پاسدارانی ئێران کاردەکات بۆ وەرگرتنی گەنجانی سوریا لە دێره‌زووری، بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و رۆژئاوای كوردستان.
بڕیار بوو دوێنێ یه‌كشه‌ممه، خولێکی نوێی دامەزراندن گونده‌واری حومس و حەما بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناله‌باری دۆخی ناوچه‌كه لە دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دواخرا.
نۆرس پرێس لە سەرچاوە ئەمنییەکان زانیویەتی کە بڕیاربوو ٧٥ ئەندام دەست بە مەشقی سەربازی بکەن به موچه‌ی نێوان ٧٠٠ بۆ ٨٥٠ هەزار لیرەی سوری، به‌ڵام دواخرا بۆ کاتێکی دیارینەکراوی.
بڕیارە ئەم چەکدارە نوێیانە بخرێنە نێو “هێزی خێڵه‌كان” بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
خولەکە لەلایەن سه‌ركرده‌ی “لیوای باقر” مونته‌سەر حوسێن سەرپەرشتی دەکرێت، كه به‌وه ناسراوه نزیكه له سەرکردەکانی ئێران.