دەزگای کەشناسی سوری: پلەکانی گەرما لە سوریا بە تێکڕای 3 پلە بەرز دەبێتەوە

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای کەشناسی سوری رایگەیاند کە پلەکانی گەرما لە سوریا بە تێکڕای سێ پلە بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەکانی بادییە و رۆژهەڵاتی وڵاتەکەش خۆڵبارین دەبێت.

هەروەک  پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە قامیشلۆ لە 35,8 وە بەرز دەبێتەوە بۆ 41,3 رادەی شێ %14 و خێرایی با تەنها 11کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەهەمان شێوەش لە حەسەکە بە گوێرەی ستانداردەکانی پێوانی گەرما، پلەکان بەرز دەبنەوە.

هەروەک دەزگای چاودێری کردنی کەش و هەوای سوری لە روپەڕی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک رایانگەیان کە لە چوار بۆ شەشی ئەم مانگە بای باشووری رۆژئاوا لە  ناوچە کەناراویەکان چالاک دەبێت و لە ناوچەکانی تر لاوازتر.

هەروەتر دەزگاکە هۆشداریدا لە چوونە بەر خۆر و بەتایبەت لەم ماوەیەدا سوتێنەر دەبێت.