بەرپرسانی ئەمریکا: ڕەنگە ئەمڕۆ ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرپرسانی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”یان ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئیسرائیل ئهمڕۆ دووشەممە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بداتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ئێران سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاڕاستهی ئیسرائیل كرد، ئەمەش وهك وڵامێك بۆ بۆردومانكردنی باڵیۆزخانهی وڵاتهكهی له دیمهشق كه لهلایهن ئیسرائیلهوه كرابووه ئامانج.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکرد، كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری لهم هێرشانهی ئیسرائیل ناكات “ و ههوڵدهدات ئیسرائیل رازبكات كه شتێك نهكات ببێتە هۆی پەرەسەندنی ململانێکان”.
باسیان لەوەش کردووە کە واشنتۆن، فەرەنسا، سعودیە و ئوردن هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەک و فڕۆكهكانی ئێران.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، نزیکەی لەسەدا ٥٠ی مووشەکەکانی ئێران “لە کاتی تهقاندنیان و پێش ئەوەی بگەنە شوێنی مهبهست کەوتوونەتە خوارەوە”.